ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی، لە ڕۆژی 16ـی 5ـی 2026ـەوە تاوەكو 22ـی 5ـی 2026، بڕی 16 ملیار و 561 ملیۆن و 345 هەزار و 340 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی ڕاگەیاند، کە بڕی 16 ملیار و 561 ملیۆن و 345 هەزار و 340 دینار بووە و 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـیشی بەشێوەی چەكە.

ڕۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت…
Total
0
Share