قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، گۆشتفرۆشی لەتیف بەهۆی گۆشتی بێ مۆرەوە داخرا.
بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەت، گۆشتفرۆشی لەتیف لە گوزەری بەلەدیەکەی ناوبازاڕی سلێمانی داخرا.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو گۆشتفرۆشییە گۆشتی بێ مۆر و نەپشکنراوی فرۆشتووە و سەرەڕای داخستنی شوێنەکە خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.