دهۆك: سێ كەس بە 570 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركران

پۆلیسی دهۆك دەست بەسەرداگرتنی 570 هەزار دۆلاری ساختە و دەستگیركردنی باندی تۆمەتبار رادەگەیەنێت.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە باندێكی تۆمەتبار كە بە گەورەترین باندی ساختەكاری لە سنووری پارێزگای دهۆك دادەنرێت دەستگیركراوە و، بڕی 570 هەزار دۆلار (57 دەفتەر)یان گەیاندووەتە ئەو پارێزگایە.

وتیشی، “تۆمەتباران بەنیازبوون پارەكە لەنێو هاوڵاتییان و بازاڕدا بڵاوبكەنەوە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك روونیكردەوە، لە 18ی نیسانی رابردوو هاوڵاتییەك، هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی ساختەكاری ئاگاداركردوەتەوە كە لە مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراودا شەش هەزار و 700 دۆلاری گۆڕیوەتەوە و نەیزانیووە كە دۆلاری ساختەی پێدراوە.

دواتر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان سێ تۆمەتباری باندەكە دەستگیربكەن، كە لە دوو پیاو و ژنێك پێكدێن و بە وتەی هێمن سلێمان، سەرجەمیان هاوڵاتیی هەرێمی كوردستانن و ژنەكە لە بنەڕەتدا خەڵكی پارێزگای هەولێرە.

بابەتی پێشتر

دوو یاریی مێژوویی بۆکسێن لە سعوودیە سازدەکرێت

بابەتی دواتر

 بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆرەوە گۆشتفرۆشێک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share