کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە ئەگەر دروستبوونی تۆزێکی کەم هەیە، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی

سۆران: 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس: پەڕەكەمان لە فەیسبووك زەوتكراوە و رووبەڕووی هێرش بووینەتەوە

دامەزراوەی میدیایی كۆباس دەڵێت، رووبەڕووی هێرشێكی سایبەری بوونەتەوە و پەڕەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك زەوتكراوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share