بەهۆی راوەماسی بەڕێگەی TNT و کارەبا پێنج کەس دەستگیرکران

لە ماوەت بەهۆی راوەماسییەوە بە رێگەی TNT و کارەبا پێنج کەس دەستگیرکران، لەگەڵئەوەی وەرزی راوەماسی دەستیپێکردووەتەوە بەڵام ئەو شێوازەی راوکردن قەدەغە و نایاساییە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پێنج کەسە بەهۆی بەکارهێنانی TNT و تەزووی کارەبا لە کاتی راوەماسیدا دەستگیرکراون کە رێگەیەکی نایاساییە.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیراوە بەسەر 70 کیلۆگرام TNT، هەشت مەتر وایەر، دوو جانتا، یەک چەقۆ، یەک خێمە، یەک تۆڕ، ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی ژنێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پێشبینیی بوونی هەسارەی نۆیەم لە كۆمەڵەی خۆردا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share