وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەكات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشكرایدەكات، نزیکەی 250 مێگاوات كارەبا بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە و ئەوەش وادەكات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادبكات.

ئومێد ئەحمەد، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”هەرچەندە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکارهێنان زیاد بووە، بەڵام بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرێک و نیو زیاد دەکات”.

باسی لەوەشكردووە، دوای خەرجکردنی بڕەپارەیەك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە توانرا دەست بە کاری چاکسازی لە وێستگەکانی کارەبا بکرێت و لە ئەنجامدا یەکەیەک بگەڕێنرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كچێكی ملیۆنێر بەهۆی وەسێتنامەی باوكییەوە مایەپووچ بوو

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دزێكی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی ئەم كەسانە زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای خاوەنپێداویستیی تایبەت درا…
Total
0
Share