فازڵ نەبی: لە سێ ساڵی داهاتوودا هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لە سێ ساڵی داهاتوودا هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابێت”.

راشیگەیاند، دەبێت دیوانی چاودێریی عێراق بزانێت ئەو داهاتەی بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت چۆن خەرجدەكرێت و مانگانە وردبینی تێدا دەكرێت كە واژووی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستانی لەسەر بێت.

بە بڕوای فازڵ نەبی، “تەنها ترس لەسەر داهاتە سیادییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و ئەگەر دیوانی چاودێریی دارایی عێراق تێبینیان لەسەر خەرجكردنی پارە لە هەرێمی كوردستان هەبێت ئەوا كێشە بۆ پشكی هەرێم دروست دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە چین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share