هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکیان پوچەڵکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە پوچەڵکردنەوەی بۆمبێكی کۆنی لە سنووری گوندی قۆری چای لە لایەن تیمێکی تایبەتەوە راگەیاند.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ لیوای17ی پیادە، گەڕان و پشکنینی لە ناوچەکەدا ئەنجام دا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکی کۆنیان لە سنووری گوندی قۆری چای دۆزییەوە، لەلایەن تیمی ئەندازیاریی تایبەتەوە، لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ بۆمبەکە پوچەڵکرایەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی تەندروستی ڕاپەڕین دەکات و بڕیادراوە ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان جێگیر نییە، بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.…
Total
0
Share