دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ مانگدا 10 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە پێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروست و سەقامگیربوونی دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، تەنها لە ماوەی مانگەكانی 3، 4 و 5 ی ئەمساڵدا توانیوویانە 10 تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە پێكهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر، هەروەها زۆرترین ئەو ماددانەی بەكاریانهێناوە لە جۆری ( حەشیش و كریستاڵ )ن، تۆمەتبارەكانیش دانیشتووی ناوچە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانن و لە نەتەوەی كورد و عەرەبن، یەكێك لەتۆمەتبارەكانیش ژنە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەمیان بەپێی ماددەكانی 26 و 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیى هه‌رێم: كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت

كه‌شناسیى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شوهه‌وا و پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى جێگیرده‌بن. به‌پێى پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیی…
Total
0
Share