شوێنەوارێك كە دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین لە سنووری سلێمانی دۆزرایەوە

شوێنەوارێكی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین لە گوندێكی سەر بە قەزای دوكان دۆزرایەوە.

شوێنەوارەكە دەكەوێتە نزیك گوندی زەرزی لە ناوچەی چەمی رەزان لە سنووری قەزای دوكان سەر بە پارێزگای سلێمانی، تیمێكی شوێنەواری سلێمانی لەگەڵ تیمێكی سەر بە زانكۆی ریدینگی بەریتانیی لەدوای دۆزینەوەی كنە و پشكنینی بۆ دەكەن.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستكەوتوون و، ئەو پارچانەی لێی دۆزراونەتەوە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین، كە دەكاتە چاخی بەردینی ناوەڕاست.

بەمەش مێژووەكەی كۆنترە لە هەردوو ناوچەی شوێنەواریی چەرموو و بێستانسوور.

بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی وتی، “چەرموو بەپێی ئەو بەڵگانەی تائێستا دەستكەوتوون، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 8 بۆ 9 هەزار پێش زانیین”. روونیشیكردەوە، ئەوانەی لە شوێنەوارەكەی گوندی زەرزی دۆزراونەتەوە ئەو پارچە وردانەن كە لە بەرد داتاشراون، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە مرۆڤ لە ئەشكەوتەكانەوە بیری لەوە كردووەتەوە بۆ خۆژیاندن بێتە خوارەوەی ئەشكەوتەكان بەمەبەستی كشتوكاڵ، راوی ئاژەڵ و خۆژیاندن.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك حەوت قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

پێنج نیشانەی شێرپەنجەی پێست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share