به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كان و كۆگاكردنی ئاوی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ساڵی پار 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو هاتبێته ناو به‌نداوه‌كانه‌وه، ئه‌وا ئه‌مساڵ 300 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو هاتووه‌ته ناو به‌نداوه‌كان.
ره‌حمان خانی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌كان و كۆگاكردنی ئاوی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، ئاستی ئاوی ژماره‌یه‌ک به‌نداو به رڕ‌ێژه‌ی 200% زیادیكردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ساڵی پار 100 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو هاتبێته ناو به‌نداوه‌كانه‌وه، ئه‌وا ئه‌مساڵ 300 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو هاتووه‌ته ناو به‌نداوه‌كان و رێژه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانی به شێوەیەکی به‌رچاو به‌رزكردووه‌ته‌وە.
راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه، به‌ڵام به‌نداوه گه‌وره‌كان و بە دیاریكراوی به‌نداوی دوكان، زیاتر له سێ مه‌تر ئاوی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگات بە ئاستی ساڵی رابردوو، چونكه ساڵی پار، به‌هۆی كه‌میی بارانبارینه‌وه ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی.