هونەرمەند بەیتۆجان کۆچی دواییکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید هونەرمەندی ناسراوی کورد بەیتۆجان لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هونەرمەندی ناسراوی باکووری کوردستان بەیتۆ گۆنەری ناسراو بە بەیتۆ جان، ماوەی سێ ساڵ بوو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیناڵاند و لە وڵاتی سوید بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.

بەیتۆجان خاوەنی دەیان بەرهەمی گۆرانییە کە دیارترینیان گۆرانی (ئاگر کەتییە دلێ من)ە و لەلایەن زۆرێک لە گۆرانیبێژانەوە گۆرانییەکانی وتراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share