ناپۆلی چاوەڕوانی وەڵامی گالتیێرە

بەرپرسانی یانەی ناپۆلی دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ کریستۆف گالتیێری ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیدا کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، لە ئێستادا نوێنەرانی یانەی ناپۆلیی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا لە فەرەنسان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کریستۆف گالتیێر، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو وەرز بە مووچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یورۆ پێشکەشکردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی گالتیێر تاوەکو هاوینی 2024 گرێبەستی واژۆ کردووە، بەڵام پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە دەستبەرداریبێت و لە مێرکاتۆی 2023 ڕاهێنەرێکی دیکە بکڕێت.

لە ڕۆشنایی ئەو زانیارییانەوە لاگازێتا نووسیویەتی، خودی گالتیێر ڕاستییەکان دەزانێت و لە ئێستاوە دەرگای بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا کردووەتەوە، یانەی ناپۆلی-یش بەهۆی دوورکەوتنەوەی سپالێتی-یەوە بێ ڕاهێنەرە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەجێگەیاندنی گواستنەوەکە.

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی بارسا هۆشداری بە لاپۆرتا دەدات: دۆخەکە خراپە

بابەتی دواتر

گوتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: دۆخەکە لەدەست دەرچووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share