لێدوانەکانی بیلینگهام لەکاتی ناساندنیدا بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە

لە یەکەم کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیدا بیلینگهام سەرسامی خۆی بە یانەى ڕیاڵ مەدرید پیشاندا و هۆکاری لەبەرکردنی درێسی ژمارە 5یشی ئاشکراکرد.

// ریال مەدرید گەورەترین یانەى جیهانەو چانس نادرێتە هەموو یاریزانێک یاریی تیا بکات

// پارە بۆ من گرنگ نییەو بە ئیدارەى دۆرتمۆندم وت کە هەستی من چۆنە بەرامبەر ریال مەدرید

// سوپاسی فایخۆ دەکەم قسەم لەگەل کرد و رازی بوو درێسی ژمارە 5 م پێ بدات، سەرسامی زیدانم و دەمەوێت هەمان درێسی ئەو لەبەربکەمەوە

// قسەم لەگەل ئەنچیلۆتی کردوە و چانسێکی باشە کە لە ژێر دەستی ئەودا یاریی دەکەم

// خێزانەکەم شانازیم پێوە دەکەن و ئەمرۆ رۆژێکی گرنگە بۆ ئێمە کە لە ریال یاریی دەکەین

// هیوادارم ژمارەکەى زیدان زیندو بکەمەوە و هەمیشە وەک ڕابەری خۆمم داناوە

// دەمەوێت هاوکاری ریال مەدرید بکەم بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان

// هەست بەو فشارانە دەکەم کە لەسەرمە و دەزانم دەبێت بگەمە چ ئاستێک لەگەڵ یانەى ریال مەدریددا

// دەزانم پارەیەکی زۆرم تیا سەرف کراوە، بەڵام من ژمێریار و پارێزەر نیم من یاریزانی تۆپی پێم

// من یاریزانی هیلی ناوەراستم و دەتوانم ئەوە جێبەجێ بکەم کە راهێنەر داوام لێدەکات

// ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەى مێژووی تۆپی پێیە

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share