سودانی: عێراق پشتبەستوو بە نەوت نامێنێتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، عێراق چیتر پشتبەستوو بە نەوت نامێنێتەوە و ئاماژە بەوەشدەكات “جێگرەوەكان ئامادەن” بۆ پاش ساڵی 2028.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، عێراق چیتر نابێت پشت بە نەوت ببەستێت، جیهان روو لە جێگرەوەكانی نەوت دەكات كە ئامادەدەبێت پاش 2028.

وتیشی، “وڵاتانی جیهان ملیۆنان دۆلار خەرجدەكەن لەپێناو جێگرەوەكانی نەوت، بەتایبەت دوای شەڕی ئۆكرانیا، پێویستە ئەو وڵاتانەی پشت بە نەوت دەبەستن ئامادەسازی بۆ جێگرەوەكان بكەن”.

عێراق سەرچاوەی سروشتی هەیە كە تائێستا وەبەرهێنانی تیایدا نەكراوە، هەروەك گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێكی كشتوكاڵی و پیشەسازی بەهۆی پێگە ستراتیژییەكەیەوە، وەك ئەوەی سودانی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستكراوە بە وەبەرهێنان لە كەرتی غازی سووتێندراو كە ساڵانە چوار ملیار دۆلار لەسەر وڵات دەكەوێت.

بابەتی پێشتر

زەقکردنەوەی قەوارەی هەرێم لە خەیاڵێکی بەتاڵ و داستانێکی گاڵتەئامێز زیاتر نییە

بابەتی دواتر

رێگایەكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە یەك شاردا 13 داعش دەستگیركران

13 ئەندام و كاربەدەستی داعش لە بەغداد دەستگیركران. كەمێك لەمەوبەر، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد، “13…
Total
0
Share