لە چەمانكێ بۆمبێكی گەورە تەقێندرایەوە

دەزگای گشتیی كاروباری مین رایدەگەیەنێت، لە چەمانكێ بۆمبێكی گەورە تەقێندرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای گشتیی كاروباری مین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك بۆمبێكی گەورە تەقێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،بۆمبەكە 250 ملیمە و تیمەكانی لەناوبردنی مین و تەقەمەنیەكانی EOD لە ناوچەكەدا لەكاتی لەناوبردنی بۆمبەكەدا ئامادەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر داهاتی ناوخۆ بگەڕێندرایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەگەر هەرێم داهاتی ناخۆی بۆ بەغداد بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو”.…
Total
0
Share