روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە

بەشێكی دیكەی پڕۆژەی دووسایكردنی رێگای كەلار – دەربەندیخان تەواوكرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای سەرەكی كەلار – سلێمانی لە ناحیەی “باوەنورە”وە بە ئاراستەی سلێمانی هەتا نزیك گوندی ئاوەخێری، سایدی دووەمی رێگاكە كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەینەوە لەسەر رێگای سەرەكی كەلار – سلێمانی لە ناحیەی “باوەنورە”وە بە ئاراستەی سلێمانی هەتا نزیك گوندی ئاوەخێری، سایدی دووەمی رێگاكە بەرووی شۆفێراندا كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share