ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكراكرا

هەردوو شاندی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و دۆخی دوای هەڵبژاردن و دوا گۆڕانكارییەكانیان تاوتوێكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، “ئەمڕۆ دووشەمە شاندێكی مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیی ڕەفعەت عەبدوڵڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن بەختیار عومەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەكەوە پێشوازییان لێكرا”.

ئاماژە بەوەشدراوە، “لەو كۆبوونەوەیەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوا گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران، بەتایبەت ئەو بارودۆخەی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووەتەكایەوە”.

هەروەها جەختكرایەوە لە گرتنەبەری هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی كە یەكڕیزی دەپارێزن و لەو چێوەیەشدا مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بەدیدەهێنن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و چاككردنی گوزەرانی هاوڵاتییان بوو، بەتایبەت خۆئامادەكردن بۆ ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبنەوە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و سازان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورماتوو.. بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خەرجدەکرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە-ی دا کە لەساڵی 2018دا مووچەکانیان…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تەیف سامى 48 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی هەرێمی ڕەتکردەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی…
Total
0
Share