بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڕوانم، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان.

هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم”.…
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: لەئێستاوە ئاگربەست دەستپێدەکات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، کە…
Total
0
Share