تیمی دێنڤەر ناگێتس ناسناوی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بۆ یاریی باسکە (NBA) بەدەستهێنا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی دێنڤەر ناگێتس لە پێنجەمین ڕووبەڕوبوونەوەی فاینەڵی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بە ئەنجامی (94-89) لە مەیامی هیتی بردەوە.
بەو بردنەوەیە، ناگێتس دوای 47 ساڵ بەشداریکردن لەم خولە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی (NBA) بەرزکردەوە.
The @nuggets are the 2022-23 NBA Champions! pic.twitter.com/8Kb1HZIkaj
— NBA (@NBA) June 13, 2023
نیکۆلا جۆکیچ دیارترین ئەستێرەکانی ناگێتس بوو، لە یارییەکەدا 28 خاڵ و 16 ڕیباوند و چوار ئەسیستی تۆمارکرد.
تیمی دێنڤەر لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵیی پێشکەشکرد، توانی لۆس ئەنجلس لەیکەرزی پاڵێوراوی سەرەکیی ناسناوەکە بکاتە دەرەوە، پاشان لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی (4-1) لە مەیامی هیتی بردەوە.