بەغداد 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار بکاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار لە هەردوو بانکی رافیدەین و راشید بۆ موچەی موچەخۆران رەوانەی هەرێم بکات”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامدا، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لە ناردنی ئەو برە پارەیە بۆ هەرێم دراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
Total
0
Share