كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

هەرچەندە بڕیاربوو، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و تەواوكردنی دەنگدان لەسەر بڕگەكانی بودجە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوون و ئامادەنەبوونی رێژەیاسایی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكە دواخرا.

بەپێی زانیارییەكان، زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا و بڕیاردرا كۆبوونەوەكە دوابخرێت تا ئەو كاتەی رێژەی یاسایی تەواو دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێت كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share