دێنڤەر ناگێتس لە ناسناوی (NBA) نزیکبووەوە

تیمی دێنڤەر ناگێتس بردنەوەیەکی دیکەی بەرامبەر مەیامی هیت تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا نزیکبووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی فاینەڵی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی (108-95) بردنەوەی بەرامبەر مەیامی هیت تۆمارکرد، کە سێیەم بردنەوەیە لە کۆی چوار ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتایی.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، جۆکیچی سڕبی و ئەستێرەی دێنڤەر ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، بووە تاکە یاریزان لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا 500 خاڵ و 250 ڕیباوند و 150 ئەسیست تۆماربکات.

یاریی داهاتووی نێوان دوو تیمە زەبەلاحەکە بەرەبەیانی سێشەممە لە یاریگای “پێپسی ئارینا”ی تایبەت بە دێنڤەر ناگێتس ئەنجامدەدرێت، ئەگەر دێنڤەر براوەبێت، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی پاڵەوانی (NBA) بەرزدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ئاگر لە دوكانێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

ڤیێرا بۆ مان سیتی: وریای سیانەی ئینتەر میلان بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share