ئیبراهیمۆڤیچ نایەوێت واز لە یاریکردن بهێنێت

ئیبراهیمۆڤیچ نایەوێت پەشیمان بێت لەوەى کە وازی لە یاریکردن هێناوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئیبراهیمۆڤیچ باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

ئیبرا جەختی کردەوە کە ئەو لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەى بۆ یاریکردن بەردەوامەو ئامانجی ئەوەیە چێژ وەربگرێت.

وتویشی: نامەوێت وازبهێنم و دواتر پەشیمان ببمەوە و دەمەوێت کاتێک وازمهێنا، چیتر بیر لە گەڕانەوە نەکەم.

بەشێک لەقسەکانی ئیبرا

/ هێشتا چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەردەگرم، لەوانەیە دۆخی من جیاوازبێت چونکە تەمەنم زۆر بووە، چێژ لە هەموو کاتەکانی دەبینم، کاتێک لە تۆپی پێ دووردەکەومەوە دڵتەنگ دەبم، نامەوێت دواتر پەشیمان بم لە وازهێنان لە یاریکردن.

/ دەمەوێت لەسەر ئاستی بەرزی خۆم بەردەوام بم، دەمەوێت لە ڕووی تەندروستییەوە باش بم

/ هەتا بتوانم ئەنجام بەدەست بهێنم بەردەوام دەبم، کاتێکیش زانیم دەگەڕێمە دواوە، واز دەهێنم.

/ تەحەدای خۆم و جەستەی خۆم دەکەم

/ پارە هۆکارە بۆ ئەوەى خولی ئینگلتەرا لە پێش خولی ئیتاڵیاوە بێت.

بابەتی پێشتر

گالیتێ هەڕەشە دەکات

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی، تۆپی پێی کردووە بە دوو بەشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share