رووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – خانەقین شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە پێش گەیشتنی بە خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش، کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و پێنج سەرنشینی برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و تیمەکانی هاتووچۆ لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

غالب محەمەد: گەر رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی پارتی بوایە دەریاندەكرد

بابەتی دواتر

شەوی رابردوو چەند ماددەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندكرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیرۆرستێک لە گەرمیان دەستگیرکرا

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر_CTG، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیرۆرستێکی سەر بە چەکدارانی داعش لە ئیدارەی گەرمیان دەستگیر بکەن.…
Total
0
Share