ئەردۆغان ژنێكی كردە سەرۆكی بانكی ناوەندیی توركیا

سەرۆك كۆماری توركیا ژنێكی بەناوی خەفیزە غایە ئەركان كردە سەرۆكی بانكی ناوەندیی توركیا و بەوەش بوو ژن كە پۆستی سەرۆكی بانكی ناوەندی بگرێتەدەست.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا چەند گۆڕانكارییەكی لە پۆستەكانی حكومەتدا ئەنجامدا و لە ھەوڵێكیدا بۆ بەرزكردنەوەی بەھای لیرە و دابەزاندنی رێژەی ھەڵئاوسان لە توركیا،خەفیزە غایە ئەركانی كردە سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی و بوو بە پێنجەم سەرۆكی بانكەكە لە ماوەی چوار ساڵدا.

حەفیزە ئەركان لە ساڵی 1982 لە ئیستانبوڵ لەدایكبووە، لە ساڵی 2021 بەشی ئەندازیاریی پیشەسازی لە زانكۆی بسفۆڕ تەواوكردووە و بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری توێژینەوەی كردەیی و ئەندازیاری دارایی لە زانكۆی برینستون لە ئەمریكا بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بە هەڕەشەكردن لە ئێران: وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی

بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی، ئێستاش ئێران دەیەوێت…
Total
0
Share