ئەردۆغان گەڕاندنەوەی یەك ملیۆن سوری بۆ وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا

سەرۆكی توركیا ڕایدەگەیەنێت، یەك ملیۆن پەنابەری سوری بۆ وڵاتەكەی خۆیان دەگەڕێنێتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتارێكدا پاش سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی حكومەت لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە پڕۆژەیەكی ئاشكراكرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ژمارەیە لە پەنابەرە سورییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە بەهاناوەچوونانەی توركیا كاریان لەسەر دەكات بۆ زامنكردنی ژێرخانی ئابوری و خانوو لە سوریا بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پەنابەران.

هەروەك دووپاتیشیكردەوە ملیۆنێك سوری لە توركیا هەن كە ئامادەن خۆبەخشانە بگەڕێنەوە.

ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی دەنگە ناڕازییەكان بەرامبەر بوونی پەنابەرانی سوری لەو وڵاتە و تۆمەتباركردنیان بە زیادكردنی قەیرانی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە.

لە ساڵی 2016ەوە تائێستا ژمارەی ئەو پەنابەرە سورییانەی توركیا بۆ وڵاتەكەی خۆیانی گەڕاندوونەتەوە 320 هەزاری تێپەڕاندووە.

بەپێی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران توركیا میوانداریی نزیكەی 3.6 ملیۆن پەنابەری سوریی تۆماركراو و 320 هەزاری وڵاتانی دیكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئێران: دەسەڵاتی پێویست دراوە بە پارێزگاکان بۆ بڕیاردان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەگەڵ تەواوی پارێزگارەکان، هەرچەندە دۆخەکە ئاڵۆزە، بەڵام ژیانی خەڵک…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
Total
0
Share