بڕیار رەشید: كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و چەند بڕگەیەكی پڕۆژەیاساكەش دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئاشكراشیكرد، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا 10 ماددەی پڕۆژەیاساكە دەنگی لەسەر بدرێت.

هاوكات هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە ئەمشەو 10 ماددەی پڕۆژەیاساكە پەسەندبكرێت.

بابەتی پێشتر

زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان لێدرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراقدا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share