لە فەرەنسا هەشت منداڵ درانە بەر چەقۆ

لە هێرشێکدا لە شاری ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا نۆ کەس کە هەشتیان منداڵبوون بە چەقۆ برینداربوون.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ هێرشبەرێک لە شاری ئانسی باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر نۆ کەس کە هەشتیان منداڵن و تەمەنیان سێ ساڵ تێپەڕناکات”.

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرایکردووە، “دۆخی سێ لە بریندارەکان خراپە، تاوانبارەکە دەستگیرکراوە کە خوێندکارێکی بە رەگەز سورییە”.

لە دوای رووداوەکە ئێلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە و کۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسیش دەقەیەک بەبێ دەنگی وەک ناڕەزایەتییەک دژی هێرشەکە بەپێوە وەستاون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share