دۆناڵد ترەمپ: پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر باشم لەگەڵ سەرۆکی چیندا ئەنجامدا

بەپێی میدیای چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی (شینخوا)ـی چینی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە “لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ” بووە و هەردوولا لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاند، “پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر باشم لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چیندا ئەنجامدا، پەیوەندییەکە کاتژمێر و نیوێکی خایاند و زۆر بە ئەرێنی بۆ هەردوولامان کۆتاییهات”.

دوای بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ باجی نوێ و زیاتری بەسەر زۆرێک لە هاوردەکردنی وڵاتەکەی و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە و بەتایبەتی چیندا سەپاند، ئەمەش ناکۆکیی لە نێوان واشنتن و پەکین بەدوای خۆیدا هێنا و کاردانەوەکانی تا ئەمڕۆش بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
Total
0
Share