ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سیمکارتی بێخاوەن و ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو بڕیار دەدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023-2025، لە بەشی دووەمیشدا بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، داڕشتنی کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو”.

ئاشکراشیکرد، “تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەکانی سیمکارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەکراو و چەکی بێمۆڵەت، لە تەوەرەی چوارەمیشدا بابەتی دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان لە دەرەوەی شارەکان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەکان دەخرێنە ڕوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی ئەوەندەی پارە لەبەردەستدایە دەتوانێت دوو مووچە بەیەكەوە دابەشبكات

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “عێراق ئامادەكاری دەكات پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی خۆیان…
Total
0
Share