رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 8 ی حوزەیران ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”.

پرۆژە یاسای ئەمجارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ساڵی دارایی (2023، 2024، 2025) ە کە بە زیاتر لە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و بە گەورەترین بودجە لە مێژووی عێراق هەژماردەکرێت.

ئەمڕۆ بڕیار بوو لیژنەی دارایی کۆببێتەوە و کارەکانی پەیوەست بە پرۆژە یاساکە تەواوبکات، بەڵام بە مەبەستی بواردان بە رێکەوتنی لایەنەکان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share