پرسەنامەیەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی برای عەلی سیستانییەوە، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید هادی حسێنی سیستانی-مان پێگەیشت، کە رۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردنی ئایین و زانستدا بینیوە. بە کۆچی دوایی ناوبراو، بازنەی ئایینی و ئەکادیمی، زانا و کەسایەتییەکی دیاریان لەدەستدا.

لەکاتێکدا کە لە دڵەوە سەرەخۆشیی خۆمان بۆ ئەم خەسارەتە گەورەیە دەردەبڕین، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە سەبووریی و دڵنەوایی بە جەنابی ئایەتوڵڵای گەورە سەید عەلی سیستانی و بنەماڵە بەرز و بەڕێزەکەی ببەخشێت و کۆچکردوو لە رەحمەتی فراوانی خۆیدا جێبکاتەوە و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی…
زیاتر ببینە

هێرۆ عەتار: پێم وابوو بایکۆتکردنی پەرلەمان خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات

هێرۆ عەتار، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنی لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ‏کوردستان رایگەیاند، پێموابووە بایکۆتکردنی…
Total
0
Share