سودانی: پاڵپشتیی جوتیاران دەکەین بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتیی حکومەت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دووپاتدەکاتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت پاڵپشتیی بەردەوامی جوتیاران دەکات بەمەبەستی هاوکاریکردنیان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

وتیشى، “لەماوەی رابردوودا عێراق بڕێکی زۆری گەنمی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوەی وڵات کردووە”.

ئەو وتانەى سودانى ئەمڕۆ لەمیانەى کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ کۆمپانیای کلاس، کە یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا لەبواری کشتوکاڵیدا و لە چەندین وڵاتی جیهاندا و لەنێویشیاندا عێراق سەرپەرشتی پرۆژەی کشتوکاڵی دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بڕیاریاندا هەماهەنگیی زیاتر بکەن لەپێناو گەشەسەندنی بواری کشتوکاڵ لە وڵاتەکەدا و، کۆمپانیاکەش بڕیاریدا چەند سەنتەرێکی راهێنان و ژمارەیەک ئامێری کشتوکاڵی بۆ عێراق دابینبکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی بودجە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی یاسای…
Total
0
Share