بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا هەیە کە رێگە نەدەن ئەو هەرێمە و ئەو حوکمڕانییەمان نەک بەرەو نەمان بچێت بەڵکو بکەوێتە سەر رێگای راست و بە راستی ببێتە هەرێمێکی بەهێزی پێشکەوتوو کە تیایدا بە کردەیی یاسا سەروەر بێت و دامەزراوەکانی نیشتمانی بن و بۆ بەرژەوەندیی گشتی کاربکەن”.

ئەو بەرپرسەی پێشووی پاراستن باس لەوە دەکات کە کەسانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزان دەتوانن بە ئازایانە رێگە لە “سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن، دەتوانن رێگەی لەو هزرە مەترسیدارە بگرن کە لە سەری هەندێک کەسدایە و پێیانوایە ئەگەر حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت بۆ کەسی تربێت”.

راشیگەیاندووە، ئەو باوەڕە پێچەوانەی باوەڕی شۆڕشگێڕان و ئەو شەهیدانەیە کە گیانیان بەخشی و نەمانی خۆیان ویست و ئازادی و سەربەستییان بۆ گەل ویست.

دەڵێت، مێژوو سەلماندویەتی دەسەڵات لەسەر ناوی کەس تاپۆ نیە، میزان و پێوەر را و بڕیار گەلە، هەر بۆیە گرنگ شێوازی حوکمڕانی کردن و ئەنجامەکەیەتی بۆ خێر و خۆشی و پێشکەوتنی گەل.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە

بابەتی دواتر

پاریس لەبری ڕاهێنەرێک دووان دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
Total
0
Share