رێبوار تەها: زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی كەركوك قەرەبوو دەكرێنەوە

رێبوار تەها رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی لافاوەکەی هەفتەی رابردووی سنووری کەرکوک زەرەرمەندبوون قەرەبوو دەکرێنەوە.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بارانەکەی هەفتەی رابردوو چەند ماڵێک لە چەند کۆڵانێکی گەڕەکی شۆراو ئاوی تێدا کۆبووبووەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر لەو شوێنانە شیو بووە، بەڵام بەهۆی زیادەڕەوی ئێستا ئەو شیوانە نەماون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوکم راسپاردووە هەڵبستن بە گەڕانەوەی ئەو شیوانە.

ئاشکراشیکرد، ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە، خەمڵاندنیان بۆ دەکرێت و قەرەبوو دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
Total
0
Share