وەزارەتی کارەبا: هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچییەکانی کارەبا دەستیپێکردووە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچی و راکێشانی کارەبای نایاسایی راگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، “بەکارهێنانی کارەبا بەبێ ئەوەی هاوبەش ئەژمار کارەبای هەبێت یان نەدانی پارەی پسوولەکان لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی ئەوەی سەرپێچیکاران پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەن کە نەیانداوە و رووبەڕووی سزای دارایی توند دەبنەوە.”

وەزارەتی کارەبا روونیشیدەکاتەوە، “راکێشانی هێڵ لە تۆڕی کارەبای گشتیی بە نایاسایی یان دەستکارییکردنی پێوەرەکانی کارەبا بە سەرپێچیکردن هەژمار دەکرێت، هەر هاوبەشێکی ماڵان سەرپێچی بکات چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێت سزاکە بەرزتر دەبێتەوە بۆ هاوبەشانی بازرگانی بۆ 50 ملیۆن دینار، هەروەها دەبێت سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بدەن کە بە نایاسایی بەکاریانهێناوە و رەوانەی دادگا دەکرێن و لەوانەیە دووچاری پچڕانی هەمیشەیی کارەبا ببنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share