وەزارەتی تەندروستی: دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زۆر خراپە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرەو خراپبوون دەڕوات، تەندروستیی کەرکویش رایگەیاند، ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشییەکە لەو شارە تۆمارکراوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 486 گومانلێکراوی نەخۆشییەکە هەن و 172 حاڵەتی پشتڕاستکراوەش تۆمارکراون.

هەروەها 37 حاڵەتی مردن لە عێراق، چوار حاڵەتی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان و یەک مردنیش تۆمارکراوە.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر سەباح نامیق بەرپرسی بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون یەکلاییکراوەتەوە و تا ئێستاش مردنێک لە شارەکە تۆمارکراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share