نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76.90 دۆلار فرۆشرا، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 72.56 دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، وەزارەتی وزەی سعودیە بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموز بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانە بۆ نۆ ملیۆن بەرمیل کەمدەکاتەوە، ئەمەش گەورەترین دابەزاندنی بڕی بەرهەمهێنانە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

 

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەک دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆنی بەزاند تێکشکا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: دۆخی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زۆر خراپە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی وزەی جیهاندا، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 95 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی…
زیاتر ببینە

دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و 150 هەزار دیناری تێپەڕاند. بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی ئەمڕۆ…
Total
0
Share