بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتیی کەرکوک گرێبەستێک واژوودەکرێت

لەپێناو پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوت لە کەرکوک، لەنێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای بی.پی بەریتانی گرێبەستێک واژووکرا.

بە چاودێری حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای بی.پی واژووی لەسەر گرێبەستێک کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی ئاڤانا، بای حەسەن، خەباز و جمبور لە کەرکوک، ئامانجیش لە گرێبەستەکە زیادکردنی بەرهەمی نەوت و وەبەرهێنانی زیاترە لە بەرهەمی گازی ناوچەکە.

لای خۆیشیەوە وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی گرێبەستەکەوە وتی، “واژووکردن و کاراکردنی گرێبەستەکە هەنگاوێکی گرنگە، ئەمەش بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەو چوار کێڵگەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی گاز تاوەکو پێداویستییەکانی وێستگەکانی کارەبای لێوە دەستەبەربکرێت”.

جێی ئاماژەیە، گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتیی کەرکوک لە 10ی ئازاری 2025 واژووکراو و ئەمڕۆ واژوو لەسەر کاراکردنی گرێبەستەکە کرا، پێشبینیدەکرێت ئەو چوار کێڵگەیە نۆ ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتیان تێدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share