ئاسایش ئۆتۆمبێلێكی دزراوی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناو شاری ( بەغداد ) ئۆتۆمبێلێكی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەی لە شاری سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەك ئاگاداركراینەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری كرایسلەر لەناو شاری سلێمانی دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە 29ی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمەلیاتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق / بەغداد، لەناو شاری بەغداد توانیان ئۆتۆمبێلە دزراوەكە بدۆزنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share