ئۆپیك بیر لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان دەكاتەوە

هاوپەیمانیی ئۆپیك بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات لەوانەش كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی هاوپەیمانێتییەكەوە رایگەیاند، چەند بژاردەیەك هەن لە بەردەم كۆبوونەوەكەی سبەی 4ی ئەم مانگە، لەنێویاندا كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتە بە بڕی نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

لەكاتێكدا ئەگەر ئۆپیك ئەو بڕیارە بدات، عێراقیش پێویستە بەرهەمهێنانی رۆژانە بە بڕی 120 هەزار بەرمیل كەمبكاتەوە.

جموجوڵەكەی رێكخراوەكە لەو بارەیەوە پاش ئەو دابەزینەی نرخ دێت كە بەدرێژایی ماوەی رابردوو رووبەڕووی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بووەوە.

بابەتی پێشتر

شۆڕشێک لەبواری پزیشکیدا <br>بە یەک پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرانەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share