راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە بانكی ناوەندیی عێراق سێ پاكێجی گرنگی بۆ دابەزاندنی بەهاكەی خستەڕوو.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیادبوونی خواستی هاوڵاتییان لەسەر دراوە بیانییەكان و بە تایبەت دۆلار بە شێوەی كاش بەردەوامە و ئەوەش وایكردووە بەهاكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.
راشیگەیاند، لە كۆتایی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا میكانیزمێكی نوێ بۆ شێوازی مامەڵەكردن بە سیاسەتی حەواڵەی دەرەكی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەكۆی دارایی نێودەوڵەتیدا پەیڕەوكرا و لەگەڵ ئەوەشدا بانكی ناوەندیی عێراق سێ پاكێجی گرنگی ئاسانكاری پەیداكردنی دۆلاری لە سەكۆی مامەڵەی نێودەوڵەتی خستووەتەڕوو كە هەموو ئەمانەكاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهاكەی دەبێت.