بڕیارە بەمنزیکانە وەفدێک لە بەغدادەوە سەردانى هەرێمى کوردستان بکات بۆ تاوتوێکردنى ئەو ناکۆکییانەى چەند رۆژێکە سەبارەت بە مووچە و نەوت لەنێوان هەرێم و ناوەند سەریانهەڵداوە.
بەپێى وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار، هادى عامری، سەرۆکى رێکخراوى بەدر سەرۆکایەتیی وەفدەکە دەکات و ئەندامەکانى لە نوێنەرى لایەنەکانى شیعە پێکدێن و بڕیارە لە هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا ئەنجامبدەن.
میدیایەکى عێراقى لە زارى سەرچاوەکەوە وتى، “کۆبوونەوەکان تایبەت دەبن بە کارکردن لەسەر هێورکردنەوەى بارودۆخەکان بۆ رێگرى لە کاردانەوەى نەرێنى لەسەر هەڵبژاردنى داهاتوو”.
پەیوەندییەکانى نێوان بەغداد و هەولێر لە چەند رۆژى رابردوودا بارگرژى بەخۆیەوە بینى، پاش واژووکردنى گرێبەست لەنێوان هەرێم و دوو کۆمپانیاى ئەمریکیی بوارە وزە، هەروەها پاش راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى عێراق دەربارەى نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم.