كفری..بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە سێ كەس برینداربوون

لە گەڕەكێكی شاری كفری، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە شەڕە تەقە لە نێوان ئەندامانی یەك خێزان دروست بووە و چەند كەسێك برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە، لە گەڕەكی نەورۆزی شاری كفری شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەك خێزان برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی: هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجامبدرێت لێی بەرپرس نین

وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی شاری سلێمانی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بێجگە لە ئاڵوگۆڕی دراو هەر مامەڵەیەک لە بوارە جیاوازەکاندا…
Total
0
Share