شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی یەك مانگدا 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاومان كردووە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەك مانگدا لەلایەن تیمەكانمانەوە 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاومان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەشە جیاوازەكانی سەر بە سەرۆكایەتیمان بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقامەكانی شار، لە هەفتەی رابردوودا لەم شوێنانەی لای خوارەوە كاریانكردووە:-

١-قیرتاوكردنی شەقامێك لە فولكەی ئاسۆی دەلاك.

٢- قیرتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە نزیك مزگەوتی رەشید و بنكەی پۆلیسی رزگاری لە سەهۆڵەكە.

٣- قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی شێخ محێدێن، و تیمەكانمان ئاماژەیان بەوەكرد كە نزیكەی 57 هەزار مەتر دووجا قیریان كردووە لە ماوەی مانگی ئایاردا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق…
Total
0
Share