راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی یەكێتی-یەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەكێتی حزبی ڕەچەشكێنی و بەرپرسیارێتییە سەختەكان و ئەركە مێژووییەكانە.

لەپەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیییەوە، فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “یەكێتی حزبی ڕەچەشكێنی و بەرپرسیارێتییە سەختەكان و ئەركە مێژووییەكانە”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، پیرۆزبایی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و 47 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و تێكۆشەران و كادران و جەماوەری خۆراگری یەكێتی دەكەین و ئەم یادە، بۆنەیەكی مێژوویی بەشكۆیە لە مێژووی گەلەكەمان و رووداوێكی گرنگ و دەگمەنی كوردایەتیشە، كە لە هەلومەرجێكی سەختدا، یەكێتی دامەزرا و شەوەزەنگی كوردەواری رووناككردەوە.

داواشدەكات، “لەم یادە مەزنەدا، لەئاست گڵكۆی مامی گەورە و رابەرمان و هەموو شەهیدانی یەكێتی و كوردستان سەری رێز دائەنەوێنین و بەڵێن دووپاتدەكەینەوە لەسەر رێگا و رێبازی یەكێتی و فەلسەفە و ئەزموونی بە بەهای سەرۆك مام جەلال بەردەوام بین و درێغی نەكەین لە خەباتی پەرلەمانی و دەستووری و سیاسی بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان”.

هەر لەم یادەدا جەختدەكەینەوە، لەسەر نەهجی مام جەلال بەردەوامدەبین و هەر بەو دیدەوە خەباتدەكەین، پارێزگاری لە دەستكەوتە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و یەكڕیزی و تەبایی كوردستانی لە بەغداد و هاوسەنگی لە گوتار و كردار و پەیوەندییەكانمان.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: یەكێتی خەباتی ئێمەی بە راپەڕین گەیاند و كەركوكیشی رزگاركرد

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی یەك مانگدا 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاومان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share