سەرۆکی هەرێم بە تەلەفۆن پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد

لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدا و پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتییەوە پێگەیاند.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی گەیاندە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژه‌ی به‌ خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى کرد هەروەها کاریگەریی سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و رۆڵى به‌ بير هێنايه‌وه‌، هيواى خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.

لاى خۆيه‌وه‌ بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به‌ ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى يه‌كێتييه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی بۆ خاوەن باخەکانی سیتەک و چوارتا: کارەباکانتان دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share