شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو شوێنانەی نۆژەندەكرێنەوە نووسین و پۆستەری پێوەبكرێت رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەمان دەكەین، هیچ نووسین و پۆستەرێك لەسەر دیوار و شۆستە و شەقام و پردەكان دانەنێن كە دەبێتە هۆی شێواندن و تێكدانی هەنگاوەكانی ئەم دواییەمان لە جوانكاری و نۆژەنكردنەوەی شوێنە دیارەكانی شار.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی و لێپێچینەوە لە بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگرینەبەر، چونكە ئەوە پێچەوانەی یاسا و رێنمایی دانانی ریكلام و بڵاوكراوەكانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share