كارەبای ئەو شوێنانە بڕدرا كە قەرزداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كارەبای ژمارەیەك دوكان و شوێن بڕدران كە بە نایاسایی كارەبایان راكێشابوو، و پارەیەكی زۆریش قەرزداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای قەزای پێنجوێن، سەیدسادق و زەڕایەن بە هاوكاریی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش، كارەبای ژمارەیەك دوكان و شوێنیان بڕی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو شوێنانە بە نایاسایی كارەبایان راكێشابوو، هاوكات پارەیەكی زۆری كارەباش قەرزداربوون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لێپرسراوی هەواڵگریی پێشمەرگە: بە دڵسۆزییەوە خزمەتی پێشمەرگە بکە

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدراڵی: درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share